قەرەج ڕۆمانێک لە نووسینی سەلیم حەقیقی، نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم و شانۆش دەبێ، ئەو هەموو بەسەرهاتە تاڵ و ناخۆشانە، لایانی ڕاستی و قێزەونی تاکی کورد و شیرنی بەخشەندەیی نیشان دەدا.
ئەو دەیهەوێ بە بڵاو کردنەوەی ئەم نووسینە بۆ یەکەم جار لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان تابوویەک بشکێنێ و بوێرانە باسی بزووتنەوەی کورد و ڕاستییەکانی بکات.
قەرەج وەک با بێ نیشتمانە و ئۆقرە ناگرێ، بەسەرهاتەکانی کۆتایی پێ نایەن و بەردەوام دەچێتە پێش، هەتا هەتا هەتا…….