ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی هیوا
پێوەندییەکانی بزووتنەوەی هیوا لە دەروەی وڵات، لە پێوەندی لەگەڵ ڕەشبگیری هاووڵاتیانی کورد، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نامەیەکی ئاراستەی ناوندو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەزگاکانی پێوەندی دار لە دەرەوەی وڵات کرد.
لە نامەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باس لە ڕەشبگیری و تەوژمی دەست بەسەر کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ژینگەپارێزی لەم دوایانەدا کراوە.
هەر وەها لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە گیراوانی کورد لە لایان ڕژیمی فاشیزمی ئێران ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە دەبنەوە، سەبارەت بەم دۆخەش، کە خەڵکی ئازادی خۆازی ڕۆژهەلاتی کوردستانی تێکەوتۆ، داواکارین لایانە پێوەندیدارەکان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی خۆیان هەبێت.
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی هیوا
5ی ڕێبەندانی 2720
24.1.2021