لە داگیرکراوی و بن دەستی بەرەو کۆیلایەتی ( کۆڵبەر )
نەتەوەی سەردەست، هەر بە داگیرکاری خاک و نیشتمان، دەست هەڵناگرێت، بەڵکوو دەخوازێت کە نەتەوەی ژێر دەست تەنانەت خاوەن گیان و ماڵ و کەرامەت و شەڕفی خۆشی نەبێت.
نەتەوەی سەردەست بەسەرکەوتن لەخۆبایی دەبێت، شانازی بە سەروەریی خۆێی دەکات، هەر بۆ ئەو ئەو مەبەستەش نەتەوەی ژێردەست تا ئاستی کۆیلایەتی و خوێڕێتی دەبات، سەردەستی و غەڕابوون وا لە تەنەوەی سردەست دەکات کە بە حەز و ئارەزووی خۆێی چی پێش خۆش بێت، بەسەر نەتەوەی ژێر دستی بێنێت.
ئێستا وەکوو پێشوو، کۆیلەکان بە پەت و دار نابسرێنەوە، یا نێو چاوانیان داغ ناکرێت، بەڵکوو لە دەروونەوە تێکیان دەشکێنن و ڕۆح و جەستەیان داگیر دەکرێت و داغی بێ کەرامەتی و کۆیلایەتی بە دڵیاننەوە دەنێن. ئەگەر نەتەوەیەک بە ساڵان داگیرکاری قبوڵ کرد، ئەوە ژێردەستی دەبێتە بەشێک لە کاراکتێر و کەسایەتی ئەو، کۆیلایەتی وەکوو میرات، لە پاشی بەجێ دەمێنێت و لەسەر نەوەکانی داهاتووشی دەکاتە ماڵ. ئیدی منداڵی کورد بە هەڵگری ژێنێتیکی کۆیلایەتی، لە دایک دەبێت .
💢 کورد لە بن دەستیەو بەرو کۆیلایەتی
کورد توانی ڕووی مێژووی کۆیلایەتی، سپی کات، تا تەنیا هەر لە لاپەڕەکانی مێژوودا بەجێ نەمێنێت، بەڵکوو وەکوو کۆیلەی سەردەم خۆی پێ پێناسە بکات، پیاوەکان ببنە بارهەڵگر و ژنەکانیش بکەنە کۆیلەی جنسی.
کۆڵبەری ئەمڕۆ یا باشترە بڵێین کۆیلەی سەردەم، ئێستا تەنیا بۆ تێر کردنی زگی، هەموو بێ کرامەتێک قبوڵ دەکات و شەڕفاتی دەخاتە ژێر پێ، هەتا لە دنیای ئەمڕۆدا شوناس و ئایدنتیتی خۆی وەکوو بار هەڵگرێک پێناسە بکاتەوە، لەسەر خاکێک دەژی، کە بست بە بستی زێڕو گەوهەرە، بەڵام چونکە بێ ئیڕادە کراوە، بێجگە لە خۆ تێر کردن هیچ شتێکی دیکەی بەلاوە گرنگ نەماوە،
ئەمڕۆ وڵات و نیشمانی داگیرکراو لە لایان فارسەکانەوە، نەک هەر سەرخانو ژێرخانی ئابووری بە تاڵان دەبردرێت، بەڵکوو داگیرکەر هاتووە تا شوناس و کەسایەتی مرۆڤی کورد بشکێنێت و کورد وەکوو ئاژەڵێکی بار هەڵگر وێنا بکات و نیشانی جیهانی بدات.
کۆڵبەری نەکارە نە پیشە، کەچی ئەمڕۆ چ لەناو خۆ چ لە دەرەوە، ویستێکی چاوچنۆک هەیە، بۆ بە پیشەکردنی ئەم دیاردە شوم و قێزەونە، چەندین ساڵیشە مافیای دەوڵەتی بە دواویەتی تا بەستێنێکی گونجاوی بۆ فەراهەم بکات و کۆلبەری بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا وەکوو پێشەی باب و باپیرانی پێناسە بکات و بە سەریدا بەسەپێننێت.
تا ئێستا هاتۆتە پرسیار کردن کە خاوەنی ئەم بارانە کێن؟
کێن ئەوانەی، کە لەم ڕێگایەوە ڕۆژانە بە وەرگرتنی گومرگ و سەرانە هەزاران دۆلار لە سەر سنوورەکان لە گیرفانیان دەنێن؟
سپای پاسداران وەکوو هوڵدینگ و مافیای بازرگانی لە ئێران و دەست و پێوندەکانی بە نێوی ئوپۆزیسیۆن لە دەرەوە ئایا هەموو بەهرەمەند نین لە سودی ئەم دیاردەیە، کەوا بە ڕۆژڤی دەکەن؟
ئەم پیلانە ئەگەر دەستی ئەم دیو ئەو دیوی لەگەڵ نەبێت، هەروا بە هاسانی نابێتە پیشە و سوودەکەی ناگاتەوە ناوەند.
ئەگەر ئەمانەی کە ئەمڕۆ لەم دیو ئەو دیو کار بۆ بە قانونی کردن و یاسای کردنی کۆڵبەری کورد دەکن و فرمێسکی درۆینەی بۆ هەڵدەڕێژن، هیچ بە دووری مەزانن کە سپی ڕۆژ کار بۆ بە پیشەی کردنی لەش فرۆشی ژنی کورد لە کوردستان نەکەن و لە دوا ڕۆژیشدا هەر بۆ ئەم مەبەستە، سەدان ڕێکخراوی بۆ وەگر نەخەن.
سەربەرز