بانگێشتی بزووتنەوەی هیوا لە لایان KNK
بانگێشتی فەرمی بزووتنەوەی هیوا لە لایان کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ” ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” .
بە پێی دەقی نامەکە، دیارە ئامانج لەم بانگێشت کردنە، گفتوگۆ کردن سەبارەت بە کۆمەڵێک مژاری گرنگ؛ وەکوو ڕەوشی سیاسی، دیاردەی کۆڵبەریی، بارودۆخی زیندانیانی سیاسی، ڕەوشی ئابوریی و گرفتی ژینگە و ڕەوشی ژنان و کۆمەلێک بابەتی سەرەکی، کە دەکرێت کۆی گەشتی ئەم تەوەرانە، بە وەردی بێنە بەرباس و نیقاش.
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەکین، ئەم هەنگاوانەش، سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرز دەنرخێنین و بە بایخ لێیان دەڕوانین، بە هیوای کۆنفرانسێکی سەرکەوتوو .
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی هیوا
24ی ڕێبەندانی 2720
12.2.2021