راگەیاندراوی بزووتنەوەی هیوا
“شانۆی هەڵبژاردن لە ئێرانی جەعلی”
سەرەتا پێش ئەوەی، کە باس لە سێزدەهەمین خولی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران بکرێت، پێویستە چەند پرسیار بخرێنە ڕوو، کە کورد لەم حکومەتەدا شەریکە دەسەڵاتە یا هاوڵاتی؟ خەڵکی وڵاتێکی کۆلۆنی کراو، بەکام پێورە وەکوو شارومەند مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت؟ تا بەشداری پڕۆسەی سیاسی نەتەوەی سەردەست بێت! ئایا تا ئێستا لە شانۆی هەڵبژاردنەکان و پەڵکێش کردنی کورد بۆ دەنگدان، بێجگە لە سووکایەتی بە خۆیی و نەتەوەکەی، چی دیکە لە سندوقەکان هاتونەتە دەرەوە؟ ئەمە کۆمەڵێک پرسیارە کە پێویستیان بە وڵامدانەوە هەیە.
نابێ ئەم ڕاستییە لە بیر بکرێت، کە وڵات و نیشتمانی داگیرکراو، تەنیا وەکوو جوغرافیا و خاک داگیر ناکرێت، بەڵکوو خەڵکەکەشی، بێ ئیرادە و بە کۆیلە دەکرێت، تا سیستەماتیک سیاسەتی ئاسیمیلاسیونی لەسەر جێبەجێ بکرێت و نەتەوەی سەردەست، بە ساختەکاری و چەواشەکاری ماڵی خۆی لە سەر ئاوابکات و درێژە بە حوکمڕانی خۆی بدات. ئێرانی جەعلی بە هەموو تەمەنی پڕ شوومی خۆی، بێجگە لە سووکایەتی، ژینۆساید و کوشت و کوشتاری نەتەوەکانی دیکە، هیچ خێروبێرێکی نەبووە، هەر لە دوای چێنچ کردنی دەسەڵاتی تاران و دەستاودەست کردنی لە پاشایەتی بۆ مەلایەتی، هیچ ئاڵوگۆڕێک لە ناوەڕۆک و ماهییەتی دەسەڵات ناهاتە ئاراوە، تەنیا بە ڕۆاڵەت دەسەڵات گۆڕابوو.
کۆماری ئیسلامی یا ئێرانی فارس، هەر لە یەکم ڕۆژەوە ماهییەت و ناوەڕۆکی خۆیی بە ئاشکرا خسته ڕوو، گومانیشی بۆ کەس نەهێشتەوە، کە ئەم دەسەڵاتە تۆتالیتێر و تئوکراتە چەقبەستوویە، هیچ دەرگایەکی گفتوگۆ بە دەم دێموکراسی دا ناکاتەوە. زۆر ملهوڕانە بە بێ ئەوەی، کە ئاوڕێک لە نەتەوەکانی دیکە بداتەوە، دڕندانە سیستەمی ” ام القرای” خۆی دامەزراند.
نەتەوەی سەردەست بە هێرشی فەرهەنگی و بێ ئێرادە کردنی بەشێک لە کوردەکان، توانی تا ئاو ئاستە سیاسەتی خۆی پێش بخات کە کوردە ئێرانێکان خۆیان پێ لە هەموو ئێرانێک، ئێرانیتر بێت و حاشایان پێ لە شوناسی خۆیان بکات و شانازێیان پێ ببەخشێت کە پاڕێزرانی یەکپارچەیی ئێران بن. هەر لەسەر ئەم ئەساسەش زۆر حیزب و ڕێکخراوە لە ژێر ناوی کوردی ئێرانی پێکهاتن. کوردی ئێرانی( ڕەمووزن ) ئێستاش نەیتوانیوە کورد بکاتە بەردەنگ و کێشەی کورد تەنیا وەکوو نەبوونی دێموکراسی لە ئێران دەبینێت، نە داگیرکاری، هەر لە سەر ئەم بنەمایەش وێژمان و ئەدبیاتی سیاسیان بیچمی گرتووە.
ئێران لە ژێر ناوی ڕێفۆڕم و چاکسازی تەنیا هەر خەڵکی بە لاڕێدا نەبرد، بەڵکوو توانی سیاسەت لەگەڵ چەند لایانی کوردیش بکات و بەکاریان بێنێت، تا لە ڕێگای ئەوانەوە ئەو ئادرەسە بدات، کە تەنیا ڕێگا چارەی کورد بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان، ئەوە مانەوە لە ژێر سێبەری کۆماری ئیسلامییە.
بەرەی ڕێفۆرم خوازی کورد چ لە ناو خۆ و چ لە دەرەوە لە قالبی ئوپۆزیسیۆن، خواست و داخوازیەکانی کوردیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئاستێکی نزم دابەزاندوو تۆی بێ هیوای و نائومێدیان لە ناو گەلدا چاند، وایان هێنا ڕوو، کە تەنیا ڕێگای بەردەم چاکسازی و مانەوەی حاکمییەتە. بەڵام کارنامەی ڕژێمی مەلا ئەم ڕاستییەی دەرخستبوو، کە تاران بە هیچ چەشنێک ئامادە نییە، تەنانەت سەرەتایترین مافی گەلانی ژێر دەست، هەر لە چوارچێوەی قانوونی بنەڕەتی خۆشی دا جێبەجێ بکات.
ئەم کورتە ئاوڕدانەویە لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئێرانی جەعلی لە داهاتوو بۆ فارسەکانیش نابێتە مال، تا چ بگات بە نەتەوەکانی دیکە، ژینگە و ئێکۆسیستەمی ئێران بەرەو لەناوچوونە، سێ بەشی ژینگەی ئێران بۆتە بیابان.
ئەگەر هەر ئێستا هەموو گەمارۆ ئابوورییەکان لە سەر ئێران هەڵبگیرێت، ئەوە هێشتا هەتا بیست ساڵی دیکە دۆخی ئابووری ئێران ناگڕێتەوە بۆ پێش سەپاندنی ئابڵۆقەکان، لە لایان ئەمریکاوە، کۆمەڵگای ئێران بە گشتی تووشی داڕمانی هەموو بەها مرۆییەکان و بنەما ئەخلاقێکان هاتووە، بۆیە پێویستە کورد چی دیکە بەدوای کڵاوی بابردوو نەکەوێت.
خەڵکی وڵاتپارێز و ئازادی خوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژێمی تیرۆریزمی ئێران، بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو پڕوپاگەندەیەک، جارێکی دیکە بۆ درێژ کردنەوەی تەمەنی نگریسی خۆی، دەی هەوێت ٢٦ی جۆزەردانی ئەمساڵ، واتا ١٤٠٠ی هەتاوی شانۆی هەڵبژاردن بەڕێوە ببات، ئەوە لە حاڵێک دایە، کە خەڵک لەوپەڕی نەداری و برسێتیدا، ژیان بەسەر دەبەن، هەر بۆیە پێویستە خەڵک بە ئیرادەیەکی، لە بن نەهاتوو، لە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مستێک لە دەمی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەنوو، هەموو بنکەکانی دەنگدان بایکۆت و تەحریم بکەن.
دەنگدان بە کۆماری ئیسلامی ئێران، واتا مەشڕوعییەت بەخشین و ڕەوایی دان بە تیرۆر و تیرۆریزمی دەوڵەتی. کۆماری ئیسلامی لەگەڵ “داعش” دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام هیچ جیاوازییەکی نییە، تەنیا لە دوو قۆناغی زەمەنی جیاوازدا، سەریان هەڵداوە، بەڵام ئێران تا ئێستا داعشێکی سەرکەوتوو بووە، کە بە ئێرادەی نەتەوەکەمان یەکگرتوویانە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو تاریک پەرستان و داگیرکارێک پاک دەکەینەوە.
هەر ڕاوەستاوە بێت وڵاتمان، بژی کورد و کوردستان
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی هیوا
٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١
28.5.2021