پەیامی هاوخەمی و پرسەنامەی بزووتنەوەی هیوا
بە دڵێکی پڕ لە ئازارەوە، بە داخێکی گرانەوە، بەرەبەیانی دوشەمە ۱۷ی ڕێبەندان لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکی بەهێز، لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و بەگشتی ناوچەکە، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیان و گەلی ئێمە، گیانیان لە دەست داوە، ژمارەیەکی زۆریش بریندارن.
قورسی ڕووداوەکە ناخ هەژێنەو، ئەم ئازارەش بەم زستانە سەختە، بارێکی قورسی دیکەی خستە سەر شانی ئێمەی گەلی کورد.
ئێمە وەکوو بزووتنەوەی هیوا؛ سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە کەسوکاری قوربانیانی ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیەنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، هیوای چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەی هیوا
۱۷ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲