بانگەوازیی بزووتنەوی هیوا
هاونیشتمانیان و گەلی وڵاتپاڕێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، کە بە خوێن و تێکۆشانی ڕۆڵەکانی توانیوێتی ببێتە جێگای هیوای نەتەوەکەمان و گەلانی ژێر دەست، بەرەو ڕووی پیلانگێڕی فاشیزمی ئێرانی بۆتەوەو، بە هەموو شێویەک لە هەوڵی لە بار بردن و دامرکاندنی دان.
بە بەراورد کردنی مێژووی خەباتی گەلانی ژێردەست و فاشیزمی فارس، دەبێت ئەم ڕاستییە بزانرێت، کە جەوهر و خۆاستی گەلی کورد و گەلانی ژێر دەست، لەگەڵ ئالوگۆڕی دەسەڵاتی داگیرکەری فارس، گەلێک لێک جیاوازن.
شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بە لە دایک بوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەبێتە ئاوانگاردی نەتەوە ژێردەستەکان و هەوێنی یەکگرتوویی لە ناو هەموو گەلانی ژێر دەست، کە بە بەراورد کردن لە گەڵ ڕابردوو، بێ وێنەیە.
ئەم یەکڕیزی و یەکگرتووییەی نەتەوەی کورد، لە ڵوڕسان و ئیلام، تا دەگاتە ماکۆ، لە کوردستان تا دەگاتا بەلوچستان، ترس و خۆف دەخاتە ناو دڵی داگیرکەری ئێرانی، هەر بەم هۆکارانەش ڕژێمی فاشیزمی کۆماریی ئیسلامی، بە هەموو هێز و توانایەوە، دەست دەکات بە قەتڵ و عامی گەلی کورد و گەلانی ڕاپەڕیو.
ڕژێم سەرەڕای بەکار هێنانی هەموو هێزێک، بۆ سەرکوت کردنی شۆڕش، بە ئاکام ناگات، هەر بەم هۆیەش پەنا بۆ پیلانگێڕی دەبات و بە هاوکاری شاخوازەکان، کە ڕووی یەک دراون، هەوڵ دەدەن وەکوو نەتەوەی سەردەست، دەسەڵاتەکەیان بەپاڕێزن و ڕێگر بن، لە هەڵوشانەوەی ئەم جوغرافیا دەستکردە.
پیلانگێڕێکە لە ژێر ناوی ئیتلاف و ڕێبەریی کردنی شۆڕش بە وەکالەت دان بە کوڕی دیکاتۆڕی پێشووی ئێران لەگەڵ هێندێک، لە ناوەندگەراکان و بەشداریی چەند لایانێکی بەرژەوەند خواز و کۆنسڕواتیڤی کوردی خۆ دەردەخات، ئەو لایانانەی کە ساڵانێکە لە ژێر هێژمۆنی ناوەندە ئەمنێکانی ئێرانی جەعلی، لەگڵ گەڵی خۆیان سیاسەت دەکەن.
ئێستاش کە گەلی کورد و گەلانی ڕزگاریخواز، لە پێناو ڕزگاریی و سەربەستی، خەبات و تێکۆشان دەکات، فاشیزمی ناوەندگەرا دەبێتە ڕێگر، هەر بۆیە پێویستە ڕێبەرانی مەیدانی ناو شۆڕش و هەموو هێزە دێمۆکراتیکەکان، هەوڵەکانیان بۆ سەر خستنی شۆڕش چڕ بکەنەوە، تا ڕێگا نەدەن داگیرکەری ئێرانی، سواری شەپۆلەکە بێت، گەلی کورد پێویستە بە بەرچاو ڕوونی نەکوێتە ناو داواکە.
هەر بەم بۆنەیەش، ئێمە وەکوو بزووتنەوەی هیوا، بانگەوازی لە گەلی خۆمان دەکەین، تا بە وەشیاریی و تێکۆشان پیلانگێڕێکە پوچەڵ بکرێتەوە.
بزووتنەوەی هیوا، وەکوو ڕەوتێکی ڕادیکاڵی دێمۆکراتێک، بە ڕۆحێکی نەتەوەیی، بانگەوازی لە هەموو چاڵاکانی سیاسی، ئاکادیمیای کورد، ڕووناکبیران و دڵسۆزانی کورد دەکات، کە بۆ ئەم مەبەستە، بە گوتارێکی نەتەوەیی، لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕیانەدا بە کردەوە هەڵوێستیان هەبێت، تا چی دیکە کەسانی بەرژەوەند خواز و دەسەڵات ویست، نەتوانن بە ئاسانی هەوڵی دژە نیشتمانی بدەن.
ئێمە وەکوو بزووتنەوەی هیوا، بە هەموو هێزو توانامانەوە، بە ڕۆحێکی فیدایی، لە بەرامبەر داگیرکەران و پیلانگێڕان دەوەستینەوە، ڕێکخستنەکانمان چ لە ناوخۆ چ لەدەرەوە بەهێزتر دەکین، خۆشمان بۆ هەر ئەگەرێک، کە ڕووبەڕووی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببێتەوە، ئامادە دەکین. لەبەرامبەر سەرکوتی نەتەوەکەشمان، بێدەنگ نابین و پاراستنی ڕەوا بە مافی خۆمان دەزانین.
سەرکەوێت شۆڕش و خەباتی دێمۆکراتیکی سەربەخۆیی خوازانەی نەتەوەکەمان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی هیوا
٥ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲