راگەیەندراوی بزووتنەوەی هیوا
لە ئیلام و ڵۆرسان تا ماکۆ، سەری ڕێز بۆ سەنگەری پڕ لە شانازی کچانی خۆر و خوێنی ئاڵی شۆڕە لاوانمان.
هاونیشتمانیان و گەلی وڵات پارێزی کورد، لە ڕوژهەڵاتی کوردستان، سەرهەڵدانی نوێتان پیرۆز بیت و خەبات خۆش،
هەر وکوو چۆن هەمیشە لە دژی حکومەتی کۆنە پرستی کۆماریی ئیسلامی، لە سەنگەریی بەرخۆدان دا بوون، ئەم جارەش بە ئیڕادەیەکی لە بن نەهاتوو، سەر لە نوێ سەروەری و شانازیتان بۆ مێژووی ڕزگاریی خوازانەی کورد تۆمار کرد و بە خوێنی ئاڵی خۆتان یا سەرکەوتن یا سەرکەوتن تان نووسێوە، هەر بۆیە پێویستە لە ئاست ئەم ئیڕادە بە هێزەدا سەری کڕنۆش بۆ گەل دانوێنین.
مەخابن مێژوکەمان تا ئەمڕۆشی لەگەڵ بێت، چارە نووسی کوردی گرێداوە بە قوربانی دان و خۆ فیداکردن، هەر بۆیە یا دەبێت ژێر دەستە بوون و ژێر چەپۆکە بوون قبوڵ بەکردرێت، یا ئەوەی کە خۆبەخش بین لە پێناو ئامانجێکی پیرۆز تر و سەروەریی بۆ خۆمان و نەتەوەکەمان دەست نیشان بەکین،
بۆیە زەرورەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر وا یەکگرتوو بمێنێتەوە تا شۆڕش و بزووتنەوەی نوێ پێ بگرێت و بچێتە قۆناغێکی دیکەو نەگڕێتەوە بۆ دواوەو ئامانجی خۆی بپێکێت.
دەبێت لە هەموو دەرفەتەکان کەڵک وەربگرین تا ڕێبەرانی بزووتنەوەکە لە ناو خۆ بتوانن گەلەکەمان بە ڕێکخستن بکەن و لە هەموو شارەکان پاشەکشە بە ڕژێم و دەسەڵاتی ئێرانی جەعلی بکردرێت.
ئێمە وکوو بزووتنەوەی هیوا بە هەموو هێز و توانای خۆمانەوە پشتیوانی و پشتگیریی لە بزووتنەوەی نوێی گەلەکەمان دەکەین و ئامادەین بۆ هەموو فیداکارێک و خۆ بەخشینێک.
گەلی خۆشمان دڵنیا دەکینەوە ئەندامانی بزووتنەوە لە ناو خۆی ڕۆژهەڵات لە سەنگەری پێشەوەدان.
هەر وەکوو ئاگاداریشن زۆر بەداخەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەست تاریک پەرستان و بەکرێگیراوانی دەسەڵاتی ئێرانی جەعلی خەڵتانی خوێن کراوەو شەهید و بریندارێکی زۆر هەیە، ئێمە وەکوو بزووتنەوەی هیوا پرسەو سەرە خۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی سوور خەڵاتانی بزووتنەوەی نوێ لە ڕوژهەڵاتی کوردستان دەکین و سەری ڕێز بۆ بنەماڵەی هەموو شەهیدەکان دادەنوێنین و دڵنیایی دەدەین، کە خوێنی ڕۆڵەکانیان بە فیڕو ناڕوات و دەبێتە هەوێنی ڕزگاریی و ئازادی وڵات، هیوای تەندروستی و زوو چاک بوونەوەش بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازین.
جارێکی دیکە لە ئیلام و ڵۆرسان تا دەگاتە ماکۆ دەستی ماندووتان بە گرمی دەگوشین و چاوی پڕ لە هیواتان ماچ دەکین و بە ئیڕادەیەکی لە بن نەهاتوو دەڵین؛ خەبات خۆش خەڵکی وڵات پارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی هیوا
۳۱ی خەرمانانی ۲۷۲۱