مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲ی بەفرانبار
راگەیەندراوی بزووتنەووەی هیوا
جەماوەری خەڵکی کوردستان
هاونیشتمانانی بەڕێز
هەروەک ئاگادارن جارێکی دیکە ڕژێمی ترۆریست پەروەری ئێرانی جەعلی بۆ ترس و تۆقاندنی خەڵکی کوردستان و سەرکوتکردنی بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەندکراوێکی دیکەی سیاسی بە ناوی شەهید حەیدەر قوربانی، کە ماوەی ٥ ساڵ دەبوو، لە بەندیخانەکانی ڕژیم بەند کرابوو، سەرەنجام بەرە بەیانی ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەز حوکمی داسەپاوی ئێعدامی لەسەر جێبەجێ کرا.
ڕژێمی جەعلی ئێران بە درێژایی تەمەنی شوومی، بۆ مانەوەی خۆی بەردەوام دەستی چەپەڵی بە خوێنی لاوانی وڵات سوور کردووە، کە تا ئێستاش هەر لێی بەردەوامە. هەر بۆیە پێویستە بە ئیرادەیەکی لەبن نەهاتوو وڵامی ڕژێمی داگیرکەر لە کوردستان بدرێتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا ئێمە وەکوو بزووتنەوەی هیوا داوای مانگرتنی گشتی لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکین و داواکارین بۆ ئەم مەبەستەش گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو هەمیشە بە ئەرکی نەتەوەیی و کوردانەی خۆیان هەستن و لاپەڕەیەکی دیکە بۆ شکست و شکانی ڕژێم لە کوردستان تۆمار بکەن
هەر بژی بۆ ئێرادەی گەڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەمان بۆ رێژیمی داگیرکەر و ئێرانی جەعلی.
ئەنجومەنی بەڕێوبەری بزووتنەوەی هیوا
٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢١