ماڵپەڕی دەنگی هیوا دەنگی هیوا
  • سەرەتا
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • کۆمەڵایەتی
    • مافی مرۆڤ
    • ژنان
  • ئابووری
  • چاند و هونەر
  • راپۆرت
  • وتووێژ
  • وتار
  • مەڵتی میدیا
    • ئینفۆگرافیک
    • وێنە
    • فیلم
    • كاريكاتێر و دیزاین
  • کوردی
  • فارسی
  • English
چوار شه‌ممه‌, 2023-02-08
  • دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی
ئەنجامێکی نەبوو
دیتنی هەموو ئەنجامەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • کۆمەڵایەتی
    • مافی مرۆڤ
    • ژنان
  • ئابووری
  • چاند و هونەر
  • راپۆرت
  • وتووێژ
  • وتار
  • مەڵتی میدیا
    • ئینفۆگرافیک
    • وێنە
    • فیلم
    • كاريكاتێر و دیزاین
ئەنجامێکی نەبوو
دیتنی هەموو ئەنجامەکان
ماڵپەڕی دەنگی هیوا دەنگی هیوا
ئەنجامێکی نەبوو
دیتنی هەموو ئەنجامەکان
ماڵەوە چاند و هونەر

کوردەکان بەڵێ بۆ ژیان دەلێن

2021/10/22
کوردەکان بەڵێ بۆ ژیان دەلێن
0
بڵاو کراوە
25
بینراو
لە فەیسبوک بڵاوی بکەنەوەلە تویتەر بڵاوی بکەنەوە

کوردەکان بەڵێ بۆ ژیان دەڵێن

ئەدەبیاتی زارەکی بنەماو و بنچینەی چاند و ئەدەبی نەتەوەیەکە، کە وەکوو ڕەهەندی مێژوویی، لەسەرووی ئەدەبیاتی نووسراوەیە، بەو پێیەی کە مرۆڤ هەزاران ساڵ پێش، بەرلەوەی داهێنانی خەت بکات و بێتە ناو قۆناغی مێژوو، توانای قسەکردنی هەبووە.
ئەدەبیاتی زارەکی ئاماژە بە ڕابردوو دەکات و حیماسە، ئەفسانە و چیرۆک و هۆنراوە لە خۆ دەگرێت، هەر وەکوو ئاماژەی پێکرا، ڕیشەی هەموویان لە مێژووی ئەدەبیاتی زارەکی دایە.

ئەگەر باس لە سەر وێژەو ئەدەبی کوردی بکرێت، ئەوە چاند و ئەدەبیاتی کوردی زارەکیە تا نووسراوەو دەست نووس، هەرچی لە مێژووی کورددا ڕووی داوە، هەموویان پێش لەوەی کە نووسرابێنەوە، ئەوە بە ساڵان قسەی سەرزاری خەڵک لە کۆڕو کۆبوونەوەو دیوەخانان بووە، هەر بەم شێوەیەش وەکوو میرات،نەوە لە دوای نەوەی تر بەجێ ماوە، زۆربەشیان ئێستاشی لەگەڵ بێت هەر نەنووسراونەتەوەو وەکوو خۆیان ماونەتەوە، بە تایبەت لەو شوێنانەی کە هێشتا زۆر تێکەڵ بە ژیانی شارنشینی نەبوون.

لەوانەيە بێتە پرسیار کردن، کە ئەدەبیاتی زارەکی بە کەڵکی چی ئێستای کۆمەڵگای کوردستان دێت؟ ئەدەبیاتی زارەکی لە سەردەمی کۆنەوە تاوەکوو ئێستاش هۆکاری پەیوەندی و لێک گرێدانی کۆمەڵگای کوردستان بووە، تین وگەرمای خستۆتە نێوان دەروجیران و خزم و قەومو خوێش، هەر ئەمانەش بوونەتە هۆکارگەلێک، کە کوردەکان لەگەڵ زۆربەی نەتەوەکانی دیکە جیاوازیان هەبێت و بە شێوەیەکی کۆمۆناڵ بژین. فۆلکلۆری کوردی بگاتە لووتکە و نەتەوەیەکی زیندوو چێ بکات.

ئەدەبیاتی زارەکی وەکوو مێژوو دەستاو دەست بووە، هەر لەم نەوە بۆ نەوەیەکی دیکە بەجێ ماوە، لەگەڵ هەر سەردەمێکیش بەشێکی لێ دابڕاوە و هێندێکشی پێوە زیادکراوە، ئەدەبیاتی زارەکی بەردەوام لە حاڵی گۆڕان دابووە و بەردەوام خۆی نوێ کردۆتەوەو هەر بە زیندوویی ماوەتەوە. بەشێکیان کە وێکچوو بوون لەگەڵ زەمەن، ئەوە ڕۆحیان وەبەرهاتو مانەوە، بەشێکیشیان کە نەیان توانیوە ڕەنگدانەوەیان هەبێت، ئەوە لەناوچوون.

لە ئەدەبیاتی زارەکی زمان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، هەمان زمانی قسەکردنی خەڵک، هەر بۆیە بەردەوام بە زیندوویی دەمێنێتەوە و پێشوەچوونی پێوە دیارە، هەر بەم هۆکارگەلەش، نووسەران و شاعیران بۆ هۆنراوەو چیرۆک، کەڵک لە ئەدەبیاتی زارەکی وەردەگرن، ئەدەبیاتی زارەکی سەرچاوەی ئەدەبیاتی دەست نووس و خەتە.

بەرلە هەموو شتێک، سەرەتا ئەگەر توێژەرێک یا زمان ناسێک بی هەوێت جۆری بیرکردنەوە و شێوازی ژیان و بەکەر و بەرکاری نەتەوەیەک بزانێت، ئەوە لە دەستپێکەوە دەڕواتە زگ ئەدەبیاتی زارەکی، ئەدەبیاتی زارەکی وەکوو ئاوێنە هەموو زانیارێک بەڕاست و دروستی وەکوو خۆی وێنا دەکات، چونکە ئەدەبیاتی زارەکی وەکوو ئەدەبیاتی دەست نووس خوڵقێنەری دیاری کراوی نییە، تا بە شوێن ناونیشان و ناوبانگ بووبێت، یا بۆ ڕازی کردنی دڵی میرو پاشا مێژووی نووسیبێتەوە.

ئەدەبیاتی دەست نووس و نوسراوە بە بێ ئەدەبیاتی زارەکی ڕووتوقووتە، ئەوە ئەدەبیاتی زارەکیە کە ئەدەبیاتی نووسراوە پۆشتە دەکات، ئەدەبیاتی نووسراوە لەبەرەی دەسەڵاتدا بووە، بەڵام ئەدەبیاتی زارەکی تژی لە حیماسە و ئازادی خوازی و ئەوینداریە.
ئەمڕۆ فۆلکلۆرناسان و مرۆڤ ناسان، لەسەر ئەم باوەڕن، کە ئەدەبیاتی زارەکی حزو ئارزۆکانی نەتەوەیەکە، کە پاڵەوانەکانیان لەبەرەی خەڵک دابوون، تا ئەوەی کە لە خزمەت دەسەڵات و حکومەتەکاندا بووبێن.

ئەدەبیاتی زارەکی بەردەوام لە حاڵی گۆڕان و نوێ بوونەوە دایە، بەڵام ئەدەبیاتی نووسراوە، توانای نوێ بوونەوەی نییە، ئەدەبیاتی زارەکی ئاوێتەی ژیانی گەلی کورد بووە و بەم شێوەیە چاند و هونەری هەتا ناخی جڤاکی کورد بردوە، تا کورد وەکوو نەتەوەیەکی زیندوو بەڵێ بۆ ژیان بڵێت و بە شادی و هەڵپەرکێ بەروپیری ژیان بڕوات.

سەربەرز

  • زیاترین بینراو
  • دوایین ناوەرۆکەکان
ئێرانی هەڵبەستراو ” جەعلی “

هێرشی فەرهەنگی

2021-11-19
دەوڵەت ڕۆحی نەتەوەیەک

دەوڵەت ڕۆحی نەتەوەیەک

2021-10-26

بزووتنەوەی هیوا

2021-11-14
ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژهەڵاتی کوردستان

2020-10-02
پەیامی هاوخەمی و پرسەنامەی بزووتنەوەی هیوا

پەیامی هاوخەمی و پرسەنامەی بزووتنەوەی هیوا

0
بزووتنەوەو گەل

بزووتنەوەو گەل

0
لۆژیکی ڕاستەقینەی ڕەخنەدان و ڕەخنەکردن

لۆژیکی ڕاستەقینەی ڕەخنەدان و ڕەخنەکردن

0
کوردەکان بەڵێ بۆ ژیان دەلێن

کوردەکان بەڵێ بۆ ژیان دەلێن

0
پەیامی هاوخەمی و پرسەنامەی بزووتنەوەی هیوا

پەیامی هاوخەمی و پرسەنامەی بزووتنەوەی هیوا

2023-02-06
بانگەوازیی بزووتنەوەی هیوا

بانگەوازیی بزووتنەوەی هیوا

2023-01-26
با کەس هەوڵ نەدات گەمە بە عەقڵی خەڵک بکات

با کەس هەوڵ نەدات گەمە بە عەقڵی خەڵک بکات

2023-01-24
گەمارۆی شاخوازەکان و ڕزگارکردنی شۆڕش

گەمارۆی شاخوازەکان و ڕزگارکردنی شۆڕش

2023-01-24
پەیامی هاوخەمی و پرسەنامەی بزووتنەوەی هیوا
هەواڵ

پەیامی هاوخەمی و پرسەنامەی بزووتنەوەی هیوا

2023-02-06
بانگەوازیی بزووتنەوەی هیوا
راپۆرت

بانگەوازیی بزووتنەوەی هیوا

2023-01-26
با کەس هەوڵ نەدات گەمە بە عەقڵی خەڵک بکات
کوردستان

با کەس هەوڵ نەدات گەمە بە عەقڵی خەڵک بکات

2023-01-24
گەمارۆی شاخوازەکان و ڕزگارکردنی شۆڕش
وتار

گەمارۆی شاخوازەکان و ڕزگارکردنی شۆڕش

2023-01-24
با کەس خۆی نەکات بە نوێنەری گەل
وتار

با کەس خۆی نەکات بە نوێنەری گەل

2023-02-07

ئەرشیڤ

  • شوبات 2023 (1)
  • كانونی دووه‌م 2023 (5)
  • كانونی یه‌كه‌م 2022 (5)
  • ئه‌یلول 2022 (1)
  • كانونی دووه‌م 2022 (1)
  • كانونی یه‌كه‌م 2021 (1)
  • تشرینی دووه‌م 2021 (1)
  • تشرینی یه‌كه‌م 2021 (3)
  • ئاب 2021 (1)
  • ئایار 2021 (1)
  • نیسان 2021 (2)
  • ئازار 2021 (1)
  • شوبات 2021 (1)
  • كانونی دووه‌م 2021 (1)
  • تشرینی دووه‌م 2020 (1)
  • ئه‌یلول 2020 (2)
  • ئاب 2020 (8)
  • ته‌مموز 2020 (16)
ماڵپەڕی دەنگی هیوا

  • کوردستان
  • ئێران
  • جیهان
  • کۆمەڵایەتی
  • چاند و هونەر
  • ئابووری
  • وتار
  • راپۆرت
  • وتووێژ
  • دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی

هەموو مافەکان بۆ ماڵپەڕی "دەنگی هیوا" پارێزراوە. © 2020

ئەنجامێکی نەبوو
دیتنی هەموو ئەنجامەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • کۆمەڵایەتی
    • مافی مرۆڤ
    • ژنان
  • ئابووری
  • چاند و هونەر
  • راپۆرت
  • وتووێژ
  • وتار
  • مەڵتی میدیا
    • ئینفۆگرافیک
    • وێنە
    • فیلم
    • كاريكاتێر و دیزاین
  • کوردی
  • فارسی
  • English
دەنگی هیوا

هەموو مافەکان بۆ ماڵپەڕی "دەنگی هیوا" پارێزراوە. © 2020