کۆتا هەناسەی تاران
قەومێک بە مێژووێکی هەڵبەستراو، لە سەر بنەمای فاشیزم و شئونیزم، نزیک بە یەک سەدە داگیرکاری و دەسەڵاتی خۆسەپێنەر، بە گەڕانەوە بۆ مێژووی ساختەی ئێرانی باستان و ئیمپراتۆری هەخامەنەشی و سەر لە نوێ بەرپاکردنی سیستەمی پاشایەتی بە مینتاڵیتەی ئاسیمیلاسیون و سڕینەوەی گەلانی دیکە، کۆی ئەمانە بەشێکن لە زێهنیەتی نەتەوەی سەردەست و ئێرانی فارس.
ئێرانی کۆماری ئیسلامی بە بەراورد کردن لەگەڵ دەسەڵاتی پەهلەوی، تەنیا پێست فڕێدانێک بوو بە گوتارێکی جیاوازتر، بەڵام لەسەر هەمان ناوەڕۆک، کە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی، پێویستی بە گۆڕانکاری و مێعماری نوێ هەبوو. بنیاتنانی ” ام القرا ” هەمان زێهنیەتی نەتەوەی سەردەست و ئیمپراتۆری ئێرانی، کە سیستەمی تازەی جیهانی، ڕێگر بوو لە سەر میکانیزم و نۆڕمی پێشوو.
ولایەتی فەقیه هەمان سیستەمی پاشایەتی، کە تەنیا رۆالەتی مەزهەبی و ئایینی، دەیتوانی هەناسەی پێ ببەخشێتەوە، چەمکی دەوڵەت نەتەوە لە دەرەوەی سنوورەکان کاری پێ نەدەکرا، دوو جەمسەری و شەڕی سارد لە نێوان دوو ئیدئۆلۆژی کاپیتالیزمی هاوچەرخ و سوسیالیزمی دەوڵەتی، شئونیزمی نەتەوەی سەر دەستی بێ کارامە کردەبوو، تەنیا ڕێگای مانەوە، دەسەڵاتێکی تئوکراتیک بوو، کە کۆماری ئیسلامی لێ هاتە دنیا .
لە دەسەڵاتی پێشوودا، ئەگەر چەپە ناوندگەراکانوو، چینی مام ناوەندو جووتیارەکان لە دەسەڵات غایب بوون، ئەوە ئەمجارە ئەوان بۆ بنیاتنانی دەسەڵاتی تازە لە سەفی پێشەوە بوون، توودیەکانیشی لێ بێ بەش نەکرابوو ، کۆی گەشتی ئەمانە بەسەر یەکەوە، بوو بە کۆماری ئیسلامیی. ئێرانی پێشوو، ئەگەر تەنيا لە ناو خۆ توانای تیرۆر و توندوتیژی هەبوو، ئەوە نەتەوەی سەردەست و دەسەڵاتی تازە پێگەیشتوو، لەسەر بنەمای فکری ” نەوابی سەفەوی” بۆ تیرۆر و توندوتیژی لە دەرەوە ، هێزە پرۆکسییەکانی دامەزراند .
دەسەڵاتی تازەی ئێران، دەرفەتێک بوو بۆ سیستەمی نیولیبراڵیزم و سەرمایەداری هاوچەرخ، پێیان وابوو، کە دەتوانن لە ژێر هێژمۆنی خۆیان دابێت و کۆنترۆڵی بکەن، کە چی ئێستا ڕێک بە پێچەوانەوە خواست و ویستی وان هاتە دەرەوە و چی دیکە ناتوانن بەم فۆڕم و مۆدێلە قبوولی کەن
ئێرانی فارس، کە دیواری خۆی لە سەر مێژوویەکی جەعل و ساختە بونیاد نابێت، هەر ئەم دیمەنە دەخاتە ڕوو کە ئێستا دەبینرێت، وڵاتێکی مایە پووچ و شکستخواردوو، لە هەموو بوارێکدا. ڕژێم لە هەموو لایەکەوە تووشی سەر لێ شێواوی و فەساد و گەندەڵی هاتووە، خۆیان نایشارنەوە، کە هیچ وڵاتێک ئامادەی گرێبەست نییە لەگەڵیان، دراوی ئێران گێشتوتە نزمترین ئاست، حەقی مانگانەی کرێکارێک ناگاتە هەشتا دۆلار، بە گەشتی هەموو میکانیزم و سیسەتەمی ئابوورێکانی لە کار کەوتوون.
هەژاری و برسێتی لێبڕاوە، تەوژمی بێکاری، فەساد و تەڵاق و خۆکوژی و لەش فرۆشی، دەرخەری ئەم ڕاستییەن، کە تاران لە کۆتا هەناسە دایە.
ئێران لە ناوخۆ وکوو گڕکانێکی لێ هاتووە، کە هەرئان ئەگەری تەقینەوەی هەیە، دەسەڵات بۆ سەرکوت و دامرکانەوەی ئەم ئاتمۆسفێرە، بە دڕندانەترین شێوە پەنای بردۆتە بەر توندوتیژی و ئێعدام، بەتایبەت لە کوردستان، کە بە هەر چەند ڕۆژ جارێک وەکوو نەریتێک، بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە سێدارە دەدات، خامنەیی وەکوو زاڵمی سەردەم لە پێناو مانەوەی دەبێت ڕۆژانە لاوێکی کورد، بکرێتە قوربانی.
ئەگەر ئێران تا ئێستا بە دروشم باسی سڕینەوەی ئیسرائێلی دەکرد، ئەوە ئیسرائیل لەم ماوەیەدا، چ لە سوریە چ لە ناو خۆی ئێران، هەموو شوێنە ستراتیژیەکانی دەوڵەتی جەعلی ئێرانی کردۆتە ئامانج، بەڵام ئێران بە هیچ شێوەیەک باسی لێوە ناکات، تەنیا لە بەر ئابڕووی لەدەست چووی ڕژێم و پرۆکسییەکانی .
هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە لە هەموو رەهەندێکەوە، دەرخەری ئەم دەرەنجامەیە، کە ناوچەکە، چاوەڕوانی شەڕێکی گەورە دەکات، هەر چەند ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەزموون وەرگرتن لە بەشەکانی دیکە، ئەم هەڵانە دووپات ناکاتەوە و دیواری خۆی لەسەر حیسابی هیچ وڵاتێک بنیات نانێت و کیسەی لەسەر هەڵنادورێت، بەڵام نکۆڵی هەل و مەرجیش ناکرێت، کە هەڵگیرسانی هەر شەڕێک لە ناوچکە، دەتوانێت ببێتە هۆی هێژمۆنی کورد و پێکهێنانی ستاتۆێک .
ئێستا کۆماری ئیسلامی وەکوو مردوویەک بە سەر شانی ئێران دا ماوەتەوە، لاشەیەکی بێ ڕۆح و گیان، کە بۆگەنی دنیای هەڵگرتووە، کە بێجگە لە گۆڕ نانی، هیچ بژاردە یا رێگایەکی دیکەی لە پێش نییە تا بۆ هەمیشە کۆتایی بەم پشیلە تۆپیوە بێت.
بزووتنەوەی هیوا