کورد لە کوێی مێژوودا ماوەتەوە ؟
میشێل فۆکۆ ، لە کتێبی” دێرینە ناسی ” باس لەوە دەکات ؛ کە ئەو نەتەوانەی ، کەوا مێژوویان لە ناو چوو ، دەتوانن لە ڕێگای مێژووی زانستی سەر لە نوێ مێژووی خۆیان بنووسنەوە ، بەڵام ئەوەی ، کە جێگای سەرنجە ، کورد نەک مێژۆکەی لەناو نەچوو ، بەڵکو بە هەزاران بەڵگەی زانستی هەیە ، کە دەیسەلمێنێت، کوردەکان هەتا پێش هێرشی عەرەبەکانیش و دوای ئەوانیش هەر لە دەسەڵات دابوون .
هەزاران بەڵگەی زانستی هەیە ، کە کوردەکان خاوەن شارستانیەت بوون ، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لە بەردەست دا نییە ، کە فارسەکان هەتا پێش هێرشی عەرەبەکان، وەکوو دەسەڵات بناسێنێت .
ئەگەر بەشێوەیەکی مێتولۆژی و زانستی چەمکی نەتەوە بخریتە بەرباس ، دەتوانێت دەرخەری ئەوە بێت ، کە نەتەوە یا ناسیونالیزم زۆر پێش لە دەوڵەت نەتەوە ، بوونی هەبوو ، واتا ئەو ڕوانگەیە ، هەڵەیەکی یەکجار گەورەیە ، کە کورد هێشتا دەبێت بەرەو نەتەوە بوون هەنگاو بنێت ، یا نەتەوە سازی بۆ بکرێت .
سوسیالیزم بنەماکەی دەگرێتەوە بۆ پێش زایین ، بەڵام بە هەڵە ناسیونالیزم وەکوو چەمک ، دەگرێنەوە ، بۆ شۆڕشی فەرەنسەو سەردەمی ژان ژاک ڕوسۆ و مۆنتسکیو ، لە حاڵێکدا مێژوو ، ململانەی نێوان سەردەستی و ژێر دەستی نەتەوەکان بۆ .
ئایا مێژووی مرۆڤ و شارستانیەت لە سەر بنەمای فەلسەفەی ڕۆژئاوا دامەزراوە ، کە مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی ، دەبێت شوناسی خۆی لەسەر باگراوند و مێتولۆژی وان پێناسە کاتەوە ؟