ماڵپەڕی دەنگی هیوا دەنگی هیوا
  • سەرەتا
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • کۆمەڵایەتی
    • مافی مرۆڤ
    • ژنان
  • ئابووری
  • چاند و هونەر
  • راپۆرت
  • وتووێژ
  • وتار
  • مەڵتی میدیا
    • ئینفۆگرافیک
    • وێنە
    • فیلم
    • كاريكاتێر و دیزاین
  • کوردی
  • فارسی
  • English
هه‌ینی, 2023-09-22
  • دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی
ئەنجامێکی نەبوو
دیتنی هەموو ئەنجامەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • کۆمەڵایەتی
    • مافی مرۆڤ
    • ژنان
  • ئابووری
  • چاند و هونەر
  • راپۆرت
  • وتووێژ
  • وتار
  • مەڵتی میدیا
    • ئینفۆگرافیک
    • وێنە
    • فیلم
    • كاريكاتێر و دیزاین
ئەنجامێکی نەبوو
دیتنی هەموو ئەنجامەکان
ماڵپەڕی دەنگی هیوا دەنگی هیوا
ئەنجامێکی نەبوو
دیتنی هەموو ئەنجامەکان
ماڵەوە راپۆرت

نەورۆز و سەری ساڵی کوردی

2020/10/03
0
بڵاو کراوە
35
بینراو
لە فەیسبوک بڵاوی بکەنەوەلە تویتەر بڵاوی بکەنەوە

پەیامی پیرۆزبایی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی

نەورۆز، هێمای ئەوین و ئازادی، ڕەمزی سەرکەوتن و جەژنی خۆشی، کۆتا شەوی زستان و موژدەی بەهار و شادی، ئاگری سەرهەڵدان و هێزی پاکژکەرەوە، تێکشکانی شەوەزەنگ و هاتنی ڕووناکی، سەرە ساڵی نوێی 2720 کوردی لە هەموو گەلی کورد و کوردستانیانی ئازیز و خۆشەویست پیرۆز بێت.

بەدرێژایی مێژوو نەورۆز بۆ گەلی ئێمە تەنیا گۆڕینی وەرزەکان نەبوە، بەڵکو هێمای خەبات و سەرهەڵدان لە دژی دەسەڵاتە ئەهریمەنەکانی سەردەم دابوە، نەورۆز بۆتە بڵێسەی ئاگری خەباتی گەلەکەمان بۆ ڕزگاری و ئازادی نیشتمان و زێد و خاکمان.

نەورۆز کۆنترین جەژنی مرۆڤە لە سەر گۆی زەوی و لە کوردستانیشەوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی ئاسیا بڵاوبۆتەوە. نەورۆز تا ئێستا وەکوو سمبولی کورد، بە تەنیا شانی وەبەر هەموو ئەو چاندە زاڵانەی نەتەوەی سەردەستداوە، تاکوو کورد و کوردستانیان بەدەست ئەهریمەنەکان لەناو نەچن.

گەلی کوردی ئازیز و هاونیشتمانیان خۆشەویست، ئەمساڵ جێاوازتر لە ساڵانی رابردوو بەرەو نەورۆز و وەرزی بەهار هەنگاو دەنێین، کە بەداخەوە خەڵکی ئازادیخواز و زەحمەتکێشی کوردستان، کەوتوونەتە بەر شاڵاوی تەشەنەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و تێدا خەسارمەند بوون. زۆرێک لە هاونیشتیمانیانمان، ئازیزانی خۆیان لە دەستداوە، هەر بەو بۆنەشەوە سەرخۆشی خۆمانیان ئاراستە دەکەین و سەرساغی بۆ بنەماڵە بەرێزەکانیان ئاوات دەخوازین.

هاونیشتمانیانی بەڕێز و هێژا سەرەڕای هەموو سەختی و نەهامەتێکان ، ئاسۆێکی ڕوون چاوڕاونی گەلەکەمان دەکات و دەسەڵاتی فاشیزمی مەزهەبی ئێران لە هەموو لایەکەوە کەوتۆتە بەر گۆشار و داڕمانی یەکجارەکی ، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین ئەمە دواهەناسەکانی ئەهریمەن و شەوەزەنگە ، کە ڕووناکی بەسەر تاریکیدا زاڵ دەبێت.

پێکەوە ژیان و ژیانی هەرەوەزی ، کە وەکوو نەریتێکی دانەبڕاو ، بنچینەی کوردستانیان بوە و ئێستاش لەم بارودۆخە سەخت و دژواردا ، هەر ئەمە چاوەڕوان دەکرێت کە بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی، ئەم قۆناغەش دەرباز بکەین و پێکەوە بەرەو بەهاری ئازادی هەنگاو بنێین .

هەر بژین بە شادی و خۆشی و نەورۆزتان پیرۆز

بزووتنەوەی هیوا

نەورۆزی 2720 کوردی

ماڵپەڕی دەنگی هیوا

  • کوردستان
  • ئێران
  • جیهان
  • کۆمەڵایەتی
  • چاند و هونەر
  • ئابووری
  • وتار
  • راپۆرت
  • وتووێژ
  • دەربارەی ئێمە
  • پەیوەندی

هەموو مافەکان بۆ ماڵپەڕی "دەنگی هیوا" پارێزراوە. © 2020

ئەنجامێکی نەبوو
دیتنی هەموو ئەنجامەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • کۆمەڵایەتی
    • مافی مرۆڤ
    • ژنان
  • ئابووری
  • چاند و هونەر
  • راپۆرت
  • وتووێژ
  • وتار
  • مەڵتی میدیا
    • ئینفۆگرافیک
    • وێنە
    • فیلم
    • كاريكاتێر و دیزاین
  • کوردی
  • فارسی
  • English
دەنگی هیوا

هەموو مافەکان بۆ ماڵپەڕی "دەنگی هیوا" پارێزراوە. © 2020