مەرگی شار لە شەوێکدا
هەر دەروم و هەنگاوم لە دوام نایات، سەرم لێ شێواوە، کۆڵانەکان وەکوو خۆیان نەماون، ڕەنگ و ڕوخسارەکان گۆڕاون، ئەی من بۆ کوێ گراومەتەوە، ئێستا نیشتمانی من ئێرەیە یا ئەوێ؟
ئای چەند دڵم تەنگە، هاوار دەکەم و ڕادەکەم، شەقامەکانم لێ تەسک بوونەتەوە، کچانی شار کوان؟ ژوانیان جێ هێشتووە و لە ئامێزێک، باوەشێک لە هەوەس، ئەی کۆ ماچی ئەوینی کۆڵان!
دیوارە بەرزەکان، ڕووی تۆیان لە من وەن کردووە، گەڕاومەتەوە تا تۆ ببینم، هێشتا هەر ماوی؟
قوماربازەکانی شار، من و تۆیان، نانا مێژووشیان دۆڕاند.
لەوانەیە هەر کەسێ شتێکی هەبێت بۆ دۆڕان، بەڵام پیاو ماقووڵانی شار چی یان هەبوو، بێجگە لەشارێک، لەسەر ناوی هەموومان!
دەوڵەمەندانی شار ئەوینیان کریبوو، لەش فرۆشانی شار هاواریان دەکرد، ئەوانەی کە خۆ نافرۆشن، دەفرۆشرێن، کڕیار زۆرە.
دەرنگانی شەو لە تاقەدار، ئازادی شەهید کرا، تا کۆتایی بێنن، بە دوا هەناسەی سروودی نیشتمان.
خۆم گەیاندە مزگەوتی شار، مردوو شور، لەسەر لاشەی شار سەمای دەکردو بە سەرخۆشی خاڵی سەر مەمکی ماچ دەکرد.
بۆنی کەلاکی کۆن سەگەل و چەقەڵی لە دەوری یەک کۆ کردبوونەوە، چەقڵێک سواری دێڵە سەگێک ببوو، هەتا تووتکی داهاتوو، ببێتە میرات گری شار .
بەرو کۆلانەکانی ڕابردوو، ئەو کۆلانی، کەوا خەڵکەکەی پڕ بەزار تفیان لە ناۆ چاوانی یەک دەکرد، دوو کۆلان ئەولاتر، یەکتریان لە ئامێز دەگرتەوە .
ژنێک لە بن دیواری مزگەوتێک هەڵتروشکابوو، به شەڕەفی پیاوێک هەڵدەمیزا، مەڵای مزگەوت لەخۆارووی ژنکەوە، لەسەر چۆکان بەهەر دوو دەستان دەی نۆشێوە.
ژنە، بنێشتێک لە زار، قاقا پێدەکەنی بە مەرگی شار .
سەربەرز